ئه‌مشه‌و دووشه‌م له گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه دروست بووه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش له ماڵێكدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 7 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ڕووداوه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ناسیاوی یه‌كتر و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قادر كه‌ڕه‌می شاره‌دێی چه‌مچه‌ماڵ ڕوویداوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه دروستبووه.
ئه‌ندامی یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كان ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی تر كردووه و به‌هۆیه‌وه 8 كه‌سی بریندار كردووه، دوای گواستنه‌وه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ن و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.