Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:49

فازڵ حاجی هۆكاری سوتانی پێنج ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆكاری سوتانی پێنج ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێری ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ چوار ئۆتۆمبێلیان به‌هۆی به‌نزین و دانه‌یه‌كی تریشیان به‌هۆی فویل په‌م بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری هه‌ولێر 5 ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و سوتان.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان، فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرتی بەرگریی شارستانی هه‌ولێر سوتانی دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووە و ئه‌مه‌ له‌سه‌ر زاری خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان وەرگیراوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی تر بەهۆی گۆڕینی فیول پەم بووە بەبێ ئەوەی شوفێره‌كه‌ سەری پاتری لاببات و لە کاتی لێکردنەوە فیول په‌مه‌كه‌ شۆرت دروست بووە، ئۆتۆمبێلێكی تریش به‌هۆی غازی بەنزینی خراپ گڕی گرتووه‌ و سوتاوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێلی پێنجشه‌میش، فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌، تاکو ئێستا راپۆرتی سوتانه‌كه‌ی نەگەیشتووە بۆیه‌ هێشتا نازانرێ هۆكاره‌كه‌ی چی بووه‌.

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێرانیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاگاداربن و پشتگوێ خستنی بچووکترین کەموکوڕی، ئەگەری گەورەترین کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.