Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:44

سامان به‌رزنجی: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی هه‌رچی پێویست بێت بۆ ئه‌و منداڵه‌ی جه‌سته‌ی سوتێنراوه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی پێویست بێت بۆ ئه‌و منداڵه‌ی جه‌سته‌ی سوتێنرابوو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕایگه‌یاند: لە مانگی ڕابردوو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بە ماددەیەکی سوتێنەر جەستەی سوتێنرابوو، ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی بە زوویی هاتینە سەر هێڵ و دامودەزگا تەندروستییەکانمان ڕاسپارد کە هەر شتێکی پێویستە بۆ سەلامەتی و پاراستنی لە ڕووی تەندروستییەوە بۆی ئەنجامبدرێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەمانکاتدا نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پەیوەندییان لەگەڵ ئێمە هەبووە بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی ئەو منداڵە بین و چی پێویست بێت بۆی ئەنجام بدەین.

شه‌وی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ مادده‌ی سوتێنه‌ر (تیزاب)ی پێدا كرا و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا، دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ گومانیان له‌ كه‌س نییه‌ بۆیه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.