Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:38

له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كوشتنی پیاوه‌كه‌ی بازیان.. سێ كه‌س ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كوشتنی پیاوه‌كه‌ی شاره‌دێی بازیان، سێ تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد.

شەوی ڕابردوو لە شاره‌دێی بازیان سەر بەپارێزگای سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەفیشەک بریندار بوو، دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ دەستی پێ کرد و کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدرا و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سێ تۆمەتبار دەرکرد.

ڕاشیگه‌یاند: لەبەردەوامیی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونه‌كانی هێزەکانی پۆلیس، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاری ئاسایشی سنوورەکە سێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، هەروەها پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتباران ئەنجامدرا و توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆر.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا تۆمەتباران (ف، ف، ت لەدایکبووی 1971. پ، ف، ت لەدایکبووی 1986. ر، پ، ف لەدایکبووی 2000) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.