Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:00

هۆكاره‌كانی زۆربوونی سوتانی ئۆتۆمبێل ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر هۆكاری زۆری سوتانی ئۆتۆمبێل له‌ شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 170 ئۆتۆمبێل له‌ سنووری شاری هه‌ولێر سوتاون.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ته‌نیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ سێ شوێنی جیاجیای شاری هه‌ولێر سێ ئۆتۆمبێل سوتاون.

گوتیشی: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌ خێرایی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان و ئاگره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه‌، زیانه‌كانیش خۆشبه‌ختانه‌ گیانی نه‌بوون و ته‌نیا ماددی بوون.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له‌ 170 ئۆتۆمبێل سوتاون.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری زۆری سوتانی ئۆتۆمبێل، ڕایگه‌یاند: هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل زۆرن، بەڵام دیارترینیان بریتین لەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خراپی کوالێتی بەنزین، بوونی کێشە لە فویل پەمپ، دەستکاریکردنی ئۆتۆمبێل و پەستان خستنە سەر توانستی کارەبایی کە ئەمیش بە دانانی شاشەی ئایپاد و دانانی بلاجکتۆری بەهێز و دەستکاریکردنی وایەری کارەبایی ئۆتۆمبێله‌.

گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر داوای لە سەرجەم شۆفێران كرد رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی وەک خۆی جێبەجی بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و رێگریکردن لە سووتانی ئۆتۆمبێلەکانیان. هه‌روه‌ها داوای له‌ گه‌نجان كرد دووربکەونەوه لە دەستکاری ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ مەبەستی جوانکاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.