Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:00

پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌شی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

شانده‌كه‌ی پارتی بە سەرۆکایەتی هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکان و شیلان شێخ جعفر بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان پێكهاتبوون و لەگەڵ شاندی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە د. جوتیار نووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکان و فڕیاڵ عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروباری ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەندیکا و کۆمەڵە یەکێتییەکان کرا، بە مەبەستی ئەوەی کە بتوانن خزمەتی توێژەکانی خۆیان بکەن لە ئاستی گۆڕانکاری و داخوازییە پیشەییەکانی ڕێکخراوەکانیان بن.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارکردنی پیشەییانەی سەرجەم ڕێکخراوەکان، هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و کۆنگرەی خۆیان، بە پێی یاسا و پەیڕەوی ناوەخۆ خۆیانی کارپێکراو بە شێوازێک کە لەگەڵ پێداویستی و گۆڕانکارییەکانی بوارەکانیان گونجاو بێت لە خزمەتی کوردستان و چینە جۆراوجۆرەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.