Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:26

دادگەی فیدراڵی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لەسەر یاسای بودجە لەبەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە

کوردستان TV
100%

دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر یاسای بودجە تاوتوێ کرد و بڕگەی یەکەم لە ماددەی 11 و بڕگەی حەوتەم لە ماددەی 13 هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دادگەی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 08ـی 2023 دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دۆسیەی ژمارە (168/فیدراڵی/2023) تاوتوێ کرد، کە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار کرابوو، سەبارەت بە یاسای ژمارەی 13ـی ساڵی 2023 لە بودجەی گشتیی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024 و 2025).

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە بڕیاری کۆتایی و پابەندکەر بۆ هەموو دەسەڵاتەکان درا و بڕیاری نادەستووریبوونی دەستەواژەی (بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی) لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 11ـدا کە ئاماژەی پێ درابوو، هەروەها دەستەواژەی (ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرا، پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێویست بدات) لە بڕگەی حەوتەمی ماددەی 13 هەڵبوەشێتەوە.

بڕگەی یەکەم لە ماددەی 11 کە تایبەت بوو بە خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە "ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی"، لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بڕیاری نادەستووریبوونی درا.

هەروەها بڕگەی حەوتەمی ماددەی 13 کە تایبەت بوو بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، "لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەی نێوانیان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار بدات" بڕیاری نادەستووریبوونی درا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای دژی چەند ماددەیەکی یاسای بودجەی فیدراڵی تۆمار کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.