Erbil 33°C چوارشەممە 24 تەمووز 21:39

ستیڤانۆس تسیتیباسی یۆنانی یه‌كه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


ستیڤانۆس تسیتیباسی یۆنانی یه‌كه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستهێنا، له‌یاری كۆتایی پاله‌وانێتی لۆس كابۆس كه‌ یاریه‌كانی له‌ ولاتی مه‌كسیك به‌رێوه‌ چوو ، یاریزان ستیڤانۆس تسیتیباس خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی باشترین یاریزانانی جیهان روبه‌رووی ئه‌لێكس دی مینۆری ئوسترالی بوویه‌وه‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر .
 تسیتیباس به‌ سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به‌یاری كردن كردو توانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ سێ بباته‌وه‌، له‌ كۆمه‌له‌ی دووه‌م دی مینۆر هه‌وڵیدا بگه‌رێته‌وه‌ نێو كه‌شی ركابه‌ری ، به‌لام تێنسزانه‌ یۆنانیه‌كه‌ سوور بوو له‌سه‌ر بردنه‌وه‌وو به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌شی به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ چوار برده‌وه‌و یاریه‌كه‌شی به‌ دوو كۆمه‌له‌ی بێ وه‌لام له‌ سوودی خۆی ته‌واو كرد .
 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش تسیتیباس یه‌كه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌ی له‌ پاله‌وانێتی لۆس كابۆس به‌ده‌ستهێناو دوو سه‌دو په‌نجا خالیشی كۆكرده‌وه‌.
  
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.