Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:52

لە ناحییەی دێرەلووک بۆمبێکی چێنراو بە ئامێرێکی بیناسازی تەقییەوە

کوردستان TV
100%

لەنزیک گەلی ڕەشاڤا لە سنووری ناحییەی دێرەلووک لە کاتی کارکردندا بۆمبێکی چێنراو بە ئامێرێکی بیناسازیدا تەقییەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 08ـی 2023 بەشار عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە کاتی کارکردندا بۆمبێکی چێنراو لەنزیک گەلی ڕەشاڤا لە سنووری ناحییەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی بە حەفارەیەکدا تەقییەوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەکە سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: ڕووداوەکە هیچ زەرەرێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە، بەڵام دوو کەس بەهۆی دەنگی تەقینەوەکە گێژ بوونە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی، ڕەوشی تەندروستیان جێگیرە.

پەیامنێری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی کارگێڕی دەڤەرەکە ڕاگەیەنراویان لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.