Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:57

شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات و نیگەرانییەکانی بگه‌یه‌نێته‌ بەرپرسانی بەغدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 08ـی 2023 شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ‌ هۆشیار زێباری، فوئاد حوسێن و ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گەیشتنە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، شانده‌كه‌ی پارتی نیگەرانییەکانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ بەرپرسانی بەغدا و بەتایبەت لایه‌نه‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگ.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پارتی لە بەشێکی لایەنەکان نیگەرانە و پێی وایە لایەنە سیاسییەکانی نێو هاوپێمانێتییه‌كه‌ وه‌ک پێویست پابەندی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەت و بەندەکانی نێو یاسای بودجەی فیدراڵی نەبوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.