کارکردن لە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و ئەمجارە لە دهۆک، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی جێبەجێ دەکرێت کە هاتووچۆی شۆفێران ئاسانتر دەکات.
پڕۆژەی قۆناخی یەکەمی دروستکردنی ئۆڤەرپاس، ئەندەرپاس و یوتێرن لەسەر شەقامی بارزان لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت.
کامیران عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری پڕۆژەکەیە و بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: ''کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و زیاتر لە 20٪ـی کارەکانی تەواو بووە.''
گوژمەکەی زیاتر لە 13 ملیار دینارە و نزیکەی 200 هەلی کاری ناوخۆیشی بۆ هاووڵاتییان رەخساندووە.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکە لەبارەی سوودەکانی ئەو پڕۆژەیە گوتی:''دروستکردنی ئەو ئۆڤەرپاس، ئەندەرپاس و یوتێرنانە وا دەکات هیچ ترافیکلایتێک لە شەقامە سەرەکییەکە نەمێنێت و قەرەباڵخیش کەمدەکاتەوە.''
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە سێکتەری ڕێگەوبان دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین پڕۆژەی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.