Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:41

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

کوردستان TV
100%

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6ی8ی2023، د. هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیى له‌ ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێکدا باس له‌ دواین پێشهاته‌كانی پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌،  د. هێمن، پشتگیری و پشتیوانیی پارتی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن له‌ 25ى شوباتی 2024، لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، باس له‌ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه‌.
پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ڕووسیا و پێویستیی تووندوتۆڵکردنی زیاتری پەیوەندییەکانى نێوان هه‌ردوولا  ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.