Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:35

سوپاسنامەیەک لە خانەوادەی عومەر میرخان ژاژۆکی يه‌وە

کوردستان TV
100%


دوای كۆچی دوایی مام عومەر میرخان ژاژۆکی، فەرماندەی دیار لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین، و كەسایەتی دەڤەری بارزان و پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەرو هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر،  له‌ رۆژی 3ی8ی2023 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دواییكرد، خانه‌واده‌كه‌ی سوپاسنامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌. 
ده‌قی سوپاسنامه‌:
بە ناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان
دوای تەمەنێک خەبات و تێکۆشان لە سەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، مام عومەر میرخان ژاژۆکی کۆچی دوایی کرد.
 ئەرکە لەسەرمان سوپاسی بێ پایانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی بکەین، کە لە کاتی نەخۆشی مام عومەر تا کاتی ماڵاواییەکەی، خەمخۆرانە لێی پرسین و لە پرسەکەشیدا تەشریفیان هێنا و دڵنەوایی هەموو لایەکی کرد.
 سوپاسی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە گەورەیی خۆی بەجێ هێنا و هاوبەشی ئەم ماتەمە بوو. هەروەها سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە شانی خستە ژێر باری ئەو خەمە و  قورسایی ئەو ماتەمەی لەسەر سووک کردین. سوپاس بۆ خانەدانی شێخانی بارزان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەشی سەربازی و ئیداری و حیزبی و حکومی کە یار و یاوەرمان بوون.
 قەرزدار و قەدرزانی خەڵکی دڵسۆزی دەڤەری بارزانین کە جارێکی تر سەلماندیان کە هەموومان یەک عایلەین. 
هەروەها، بەوپەڕی پێزانینەوە، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، لە فرۆکەخانەوە تا بە خاکسپاردن، لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا بەشدار بوون. لە دەرگای خودای مەزن تکای ئەجر و پاداش بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

لە لایەن خانەوادەی عومەر میرخان ژاژۆکی
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.