وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی دووشه‌م گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی په‌تاته‌ی هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كرێ و هه‌ر سبه‌ش بڕێك له‌و په‌تاته‌یه هه‌نارده‌ی وڵاتی ئیماڕات ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاوی كرده‌وه: سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م مەڕاسیمی واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی 5000 تۆن پەتاتەی پیشەسازی لەنێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەرێوە دەچێت.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ر سبه‌ی دووشه‌م له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه گرێبه‌ستی له‌سه‌ر ده‌كرێ، بڕی 120 تۆن په‌تاته له 5 كۆنتێنه‌ردا هه‌نارده‌ی وڵاتی ئیماڕات ده‌كرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ئامادەکاریی هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتەی کوردستانیان بۆ وڵاتانی کەنداو ته‌واو كردووه و له‌سه‌ر داخوازی کۆمپانیاکانی بەپیشەسازیکردنی پەتاتە ڕه‌وانه‌ی ئیماڕات ده‌كه‌ن.
پێشتریش چه‌ند جۆرێكی تری به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو كرابوون كه گرینگ‌ترینیان هه‌ناری كوردستان بوو و به‌هۆی باشی و تام و چێژه نایابه‌كه‌ی خواستێكی زۆریشی له وڵاتان له‌سه‌ر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.