Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:49

لە چەمانکێ فڕۆکە جەنگییەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج؛ هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و کەسێکی سڤیل گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 06ـی 08ـی 2023 سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لەنێوان گوندێ شکەفتێ و بلمباس لە سنووری ناحییەی چەمانکێ ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە دوو هاووڵاتیی سڤیلی تێدا بووە، کەسێکیان بەناوی (ئالان ئیسماعیل) کە تازە زاوا بووە، گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکەی دیکە بەناوی (هاشم شاکر) برینداربووە و ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

هاوکات هێرش ئیسکان پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی پارێزگای دهۆکه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.