Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:24

گه‌نجێك له‌ ده‌ست پۆلیس ڕاده‌كات و ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی

کوردستان TV
100%

لە گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچكه‌ی کەلار، دوو گەنج لە کاتی راوەماسی به‌شێوه‌ی نایاسایی لە دەستی هێزەکانی پۆلیسی دارستان ڕاده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و‌ گه‌نجانه‌ له‌لایه‌ن هێزەکانی حەشدی شەعبی بە گومانی تیرۆریست دەستگیر دەکرێت.

رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاوی کرده‌وه‌ کە دوو کەس بەشێوەیەکی نایاسایی و بە کارەبا سەرقاڵی راوە ماسی بوون، راوچییەکان دوای ئەوەی پۆلیسی دارستان دەبینن هەڵدێن بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی.

یەکێک لەو کەسانەی کە راوه‌كه‌یان کردووە و هه‌ڵاتووه، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، گەنجه‌كه‌ ناوی (ئەحمەد عزەدین رۆستەم)ـه‌ و لەدایکبووی 1999ی دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچكه‌ی کەلارە.

كه‌لار / محه‌مه‌د ساڵح

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.