ئافرەتێكی تەمەن 35 ساڵی ئەمریكی دوای ئەوەی لە ماوەی 20 خولەكدا 4 بوتڵ ئاوی خواردۆتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی تووشی "ژەهراویبوونی ئاو" یان ئەوەی پێی دەوترێت "هیپۆناترێمییا" ببێت،هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەوەی كە ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی WRTVی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە: “ئاشلی سامێرز، دایكی دوو منداڵە، كۆتایی هەفتەی لەگەڵ خێزانەكەی لەدەریاچەی لەیك فریمان لە ویلایەتی ئیندیانا بەسەر بردووە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە هەستی بە سەرگێژخواردن و سەرئێشە و نیشانەكانی ووشكبوونەوە كردووە، ئەمەش وای لێكردووە لەماوەی 20 خولەكدا 4 بوتڵ ئاو بخواتەوە، كە توانای هەریەكەیان 500 مللیلتر بووە.
ئەو ئافرەتە دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە بێ هۆش دەبێت، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەئەنجامی تووشبوون بە ئاوسانی توندی مێشكیدا،دەركەوتووە كە تووشی "ژەهراویبوونی ئاو" بووەو هەر ئەمەش وایكردووە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی.
لای خۆیەوە دكتۆر ئالۆك هروانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەوەی ڕوویدا تاڕادەیەك دەگمەنە، ئەوەی جێگەی نیگەرانیشە خواردنەوەی ئاوێكی زۆرە لەماوەیەكی كورتدا، بەو پێیەی گورچیلە تەنها دەتوانێت لە ماوەی كاتژمێرێكدا یەك لیتر ئاو بپاڵێوێت.
ئافرەتێك دوای خواردنەوەی 4 بوتڵ ئاو گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.