ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی مانگی تەمموزدا،نزیكەی 7 ملیۆن بەرمیل بووە .
لەوبارەیەوە ئیدارەی عێراق لە خشتەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، بڕی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمەریكا لە ماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوودا 6,975 هەزار بەرمیل بووە، بە تێكڕای 225 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، رێژەكەش بەراوورد بە مانگی حوزەیران كەمبووەتەوە، كە تێیدا هەناردەی نەوت لەو مانگەدا بۆ ئەمەریكا 7.5 ملیۆن بەرمیل بووە، بە تێكڕای 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
خشتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لە ماوەی هەفتەی یەكەمی مانگی تەمموزدا بە تێكڕا 134 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئەمریكای كردووە، هاوكات لە هەفتەی دووەمدا بە تێكڕا 259 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەناردە كراوە، هەروەها لە هەفتەی سێیەمیشدا بە تێكڕا 273 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەناردە كراوە، هەناردەی هەفتەی چوارەمیش بە تێكڕا 235 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە.
هەروەها ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە ،عێراق لە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمریكا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە دوای هەر یەكێك لە: كەنەدا، مەكسیك، سعوودیە و كۆڵۆمبیا دێت.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا لە ماوەی مانگێكدا نزیكەی 7 ملیۆن بەرمیل بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.