Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:32

ئه‌ڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپات كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا واژۆ کرا.
 لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی ئەڵمانیا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە،  فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەڕێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکەدا، باس لە باشترکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها گفتوگۆیان کرد لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە لۆجستییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

دواتر هەردوولا رێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد بۆ رادەستکردنی کۆمەڵێک کەرەستە و پێداویستی لۆجستی و کەرەستەی یەدەگی چەکە ئەڵمانییەکان، کە بەتایبەت لە وڵاتی ئەڵمانیاوە پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کراون.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیا و تیمی راوێژکارانی سوپای ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد و دەستخۆشی لێ کردن لەپای خەمخۆری و بەجێ گەیاندنی بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دەستەبەر کردنی پێداویستیە لۆجستیەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ بۆلینگەر سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی ئەوان لەگەڵ تیمە راوێژکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا و بەڵێنی دا، کە بەردەوام دەبن لەسەر دابین کردنی بەشێکی تری پێداویستیەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.