Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:42

كاردیناڵ لویس ساكۆ: هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق ناوچەیەكی ئارامە

کوردستان TV
100%

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازی لە كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان كرد. 
لە دیدارەكەدا كە هەریەك هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕی و ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی قەداسەتی پاتریارك ئاماژەی بەوەدا هەرێمی كوردستان ماڵی بەڕێزیان و هەر ئازادیخواز و دیموكراسیخوازێكە. 
لای خۆیەوە پاتریارك لویس ساكۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدار و پێشوازییە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی كرد بۆ هەڵوێستی مێژووییان لەبارەی ئەو غەدرەی كە لە خۆی و كڵێسای كلدانی و تەواوی مەسیحیەكان كرا لە عێراق، هەروەها هەرێمی كوردستانی بە ناوچەیەكی ئارام و جیاواز وەسفكرد بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق و ئاماژەی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستان یاسا و سیستەم هەیە بۆیە هاووڵاتییان هەست بە ئاسایش و ئارامی دەكەن. 
فازڵ میرانی جەختیی كردەوە لەوەی هەڵوێستی جەنابی سەرۆك و پارتیمان لە باوەڕێكی نەگۆڕەوە هاتووە بۆ یەكتر قبوڵكردن و پێكەوەژیانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق و، بوێری و هەڵوێستی بەڕێز پەتریاركی سەرباری ئەو ناحەقیبەی كە بەرامبەری كراوە بەرزنرخاند و، دووپاتیشی كردووە كە ئەو ناحەقییەی كرا تەنها غەدر‌ نەبوو لە بەڕێزیان‌، بەڵكو غەدرێكە بەرامبەر مەسیحیەكان و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.