ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك رایگەیاند: ئەمڕۆ لەدیداری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆمان دەربارەی زیاتر خزمەتكردنی شاری هەولێر كرد.
هەروەها گوتی: كاك مەسرور بارزانی، زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرەو چاودێری یارییەكە دەكات.
گوتیشی: بەپشتیوانی خوای گەورە دوای بەدەستهێنانی جامەكە، سەرۆكی حكومەت ڕێزلێنانی بۆ یاریزانان و یانەی هەولێر دەبێت، بە ئاهەنگ و مەراسیمیش پێشوازیان لێدەكرێ.
ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر گوتیشی: سەركەوتن هەر لە خواوەیە.
ئومێد خۆشناو:سەرۆكی حكومەت زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.