ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ، بۆ تاوتوێكردنی ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ،لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە.
لەوبارەیەوە یەحیا محەممەدی، ئەندامی لیژنەكە بەمیدیای عێراقی ڕاگەیاند،پێشتر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ،لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد .
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەمجارەیان لیژنەكە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكار و بڕیارەكانی حكومەت كە لەلایەن سەرۆك وەزیران و بانكی ناوەندییەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دۆلار دەرچووە، كۆدەبێتەوە.
محەممەدی گوتیشی: هەروەها لیژنەكە میوانداری بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و باج و گومرگ و فەرماندەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەكات، بۆ ئەوەی قسە لەسەر ڕێكارەكانیان لەهەمبەر بە قاچاخبردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.
پەرلەمان و حكومەتی عێراق تاوتوێی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.