Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:13

سێ کەس بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیركران

کوردستان TV
100%

دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی برینی نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو راگەیاندرا.
ئەمرۆ شەممە 5-8-2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەتۆمەتی بڕینی نووسینگەیەكی حەواڵەی دراو ، سێ‌ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ و بەهاوكاری نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان دەستگیركران.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕاشیگەیاند، لەساتی گەڕان و دەرچوونەکانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆناوبازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینارو ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە، لە ئێستاشدا هەرسێ‌ تۆمەتبار، م، ك، ر لەدایكبووی 1986، پ، ر، ع لەدایكبووی 2001، ر، ع، ع لەدایكبووی 2001 ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و  لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.