Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:00

ئەو تۆمەتبارەی لە کەرکووک هاوژین و خەزوور و خەسووی کوشت لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ کەسێک لە شاری کەرکووک هەڵدەکوتێتەسەر ماڵی خەزووری، دەبێتە هۆی کوژرانی هاوژین و خەزوور و خەسووی، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەستگیر کرا.

ئەمشەو هەینی 04ـی 08ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دواى ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە لە گەڕەکی کەڕامەی شاری کەرکووک تۆمەتبارێک بەناوی (هـ. م. ع ) بە چەک هێرشی کردە سەرماڵی خەزووری و بووە هۆی کوژرانی خەزووری بەناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسووی بەناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک ئەحمەد عباس)  و برینداربوونی کوڕەخەزوورەکەی بەناوی (محەمەد عەباس ساڵح) زانیاریمان بەدەست گەیشت کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سليمانی هەڵاتووه.

ڕاشیگەیاند: دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە دێتە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) توانیمان تۆمەتبار(ه ، م ،ع) دەست نیشان بکەین.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوەخۆ و بەڕێوەبەرايەتیی پوليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتی بازگەكان دەستگیرمان کرد و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.