Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 23:27

فڕۆکە جەنگییەکان زنجیرەی چیای مەتین لە ئامێدی بۆردومان دەکەن

کوردستان TV
100%

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای چەکدارانی پەکەکە لە زنجیرە چیای مەتین لە ئامێدی بۆردومان دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 04ـی 08ـی 2023 زنجیرە چیای مەتین لە ئامێدی بۆردومان کرا، لەمبارەیەوە بەشار عەلی، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای چەکدارانی پەکەکەیان لە زنجیرە چیای مەتین، بەرامبەر گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحییەی دێرەلووک لە ئامێدی بۆردومان کرد.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە، بەڵام ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە، دوورە دەستە و کەسی تێدا ناژی.

جێی باسە، هەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا ئاگرەکی گەورە لە دەڤەری نێروەرێکان لەپشت چیای کورەژاری کەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.