دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد، ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکەن.
ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: پێشوازی له ڕاگهیهنراوهكهی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان دهكهین بۆ دیاریكردنی ڕۆژی بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له ڕێكهوتی 25ـی شوباتی 2024.
هەروەها باسی لەوە کرد کە بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنێكی ئازاد و بێگهرد له كاتێكی گونجاودا پێویسته بۆ ههر دیموكراسییهكی تهندروست.
ترحب @USEmbBaghdad و @USCGErbil باعلان @IKRPresident نيجيرفان بارزاني عن موعد انتخابات برلمان اقليم كردستان العراق في 25 شباط 2024. انتخابات حرة ونزيهة وفي الوقت المناسب ضرورية لأي ديمقراطية سليمة.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) August 4, 2023
لەلایەکی دیکەوە ڕۆدۆڵف ڕیچارد، جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان هەنگاوێکی سەرەکییە.
جەختی کردەوە کە گرنگە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
Le décret du Président de la Région Autonome du Kurdistan fixant la date des élections au Parlement est une étape-clé. Important que toutes les autorités compétentes et les partis politiques collaborent en vue d'un processus électoral qui respecte les normes internationales.
— Rodolphe Richard (@RodolpheR_CGF) August 4, 2023
هاوکات کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر وێڕای پێشوازیکردنی ڕۆژی 25ـی 02ـی 2024 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: داوای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات.
کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر دووپاتی دەکاتەوە کە مافی دەنگدان بڕبڕەی پشتیی دیموکراسییە و بۆنەیەکی بەنرخە بۆ گەلی کورد بۆ دەربڕینی دەنگی خۆیان.
We welcome @IKRPresident Nechirvan Barzani’s announcement of Parliamentary elections in the #KRI on 25 Feb. 2024, calls for their free, fair and swift execution. The right to vote is the backbone of democracy & and invaluable occasion for the Kurdish people to express their voice pic.twitter.com/3ObnEK1yNs
— Italy in Iraq (@ItalyinIraq) August 4, 2023
هەروەها کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر پێشوازی لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت دەکاتەوە کە هانی هەموو لایەنەکان دەدەن بەشێوەیەکی بونیاتنەر بەشداریی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیردا بکەن لە کاتی گونجاوی خۆیدا.
We very much welcome that @IKRPresident has set the date for parliamentary elections in #KRI. We encourage all parties to particpate constructively and make sure that the elections are held on time in a free, fair and inclusive manner.
— German Consulate Erbil (@GermanyInKRI) August 4, 2023
کونسوڵخانەی هۆڵەنداش لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیاریکردنی 25ـی 02ـی 2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بە "گرنگ" دەزانێت و ئاماژەی بەوە داوە کە "پشتگیری هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و گشتگیر دەکات، بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانن دەنگ بدەن."
An important announcement by @IKRPresident to hold Parliamentary elections in the Kurdistan Regio of Iraq on February 25 next year. We are in full support of free, fair and inclusive elections to enable all people of the KRI to exercise their right to vote.
— Netherlands in Kurdistan Region (@nlinkri) August 4, 2023
ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 25ـی 02ـی 2024 و گوتی: بەریتانیا بەردەوام داوای کردووە کە هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتیگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێن.
جەختیشی کردەوە کە "هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بەشێوەیەکی بونیاتنەر بەشداری بکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دڵنیابن لەوەی کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت."
کونسوڵی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ تێكەڵبوون لە پڕۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکارهێنانی مافی دەنگدانیان.
هەروەها ڤيله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا له عێراق كه ئهركهكهى به كۆتا دێت دوای ديدارێكى ماڵئاوايی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا پێشوازیم لە دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا له عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە سەرخستنی پڕۆسەکە.
Yesterday, during my farewell trip to KRI, I had an excellent meeting with HE KRI President Nechirvan Barzani. I welcomed the setting of the date for KRI elections for 25 February 2024. All parties should now co-operate to make them a success. pic.twitter.com/VuowtSG8mG
— Ville Varjola 🇪🇺 🇮🇶 (@EUAmbIraq) August 4, 2023
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە 03ـی 08ـی 2024 دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی 25ـی شوباتی 2024ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری كرد.
ڕاشیگەیاند: سهرۆكی ههرێمی کوردستان سەرجەم حزب و لایەنەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان سهبارهت به بهڕێوهچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە سهبارهت به دیاریكردنی ڕۆژهكه، سهرجهم حزب و لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی کوردستان ڕازین كه ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له ڕۆژی 25ی شوباتی 2024 بهڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.