Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:29

کەسێک بە تۆمەتی دزینی بڕەپارەیەکی زۆر دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

ئەو کەسەی کە لە فرۆشگەیەکی شاری سلێمانی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دینار و هەزار و 50 یۆرۆ بەجیا و 370 دۆلاری دزیبوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 08ـی 2023 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزیكردن لە فرۆشگەیەک ڕاگەیاند و لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "دەستبەسەر ئەو بڕەپارەیەدا گیرا كە دزیبووی."

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد كە بڕی (10 ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار، 1050 یۆرۆ و 370 دۆلار)ـی لە فرۆشگەكەی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاند: لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار( ش. ی. ت لەدایكبووی 1991) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.