باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به دیاریكردنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پێشوازی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێكه‌وتی 25ی شوباتی 2024.
راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له كاتێكی گونجاو‌دا پێویسته بۆ هه‌ر دیموكراسییه‌كی ته‌ندروست.
دوێنێ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێمى واژۆ كرد بۆ دياريكردنى ڕۆژى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتيى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق و به فه‌رمی رۆژی 25/2/2024ی دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
لای خۆیه‌وه دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌م له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ده‌رباره‌ى واژۆكردنى فه‌رمانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، باسى له‌وه كرد كه واده‌ى هه‌ڵبژاردن دواى ڕاوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان ديارى كراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر واده‌كه ڕازین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 25ی شوباتی 2024 به‌ڕێوه ده‌چێت.
.@USEmbBaghdad& @USCGErbil welcome @IKRPresident Nechirvan Barzani’s announcement that IKP elections will be held February 25, 2024. Free, fair, and timely elections are essential for any healthy democracy.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) August 4, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.