Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:21

ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌ ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كه‌ چوار ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانییه خنكابوو، دۆزرایه‌وه‌.

ته‌رمی محه‌مه‌د مسته‌فا له‌لایه‌ن تیمی غه‌واسی به‌رگریی شارستانی ‌ڕاپه‌ڕین دۆزرایه‌وه‌ و كه‌مێك پێش ئێستا ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی ڕاپه‌ڕین كرا، بڕیاریشه‌ دوای توێكاری ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د مسته‌فای ته‌مه‌ن 38 ساڵ، چوار ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ خنكابوو.

له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی ڕابردوودا تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی محه‌مه‌د بوون، تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیان بیدۆزنه‌وه‌‌.

محه‌مه‌د مسته‌فا خێزنداره‌ و خاوه‌نی 5 منداڵه‌، له‌ ڕۆژی 1/8/2023 له‌گه‌ڵ كوڕێكی بچووكی و هه‌روه‌ها چه‌ند هاوڕێیه‌كی چووبوونه‌ سه‌ر ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ و مه‌له‌یان كردبوو و خنكابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.