Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:44

له‌ كه‌ركووك هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ده‌سڕێژی گولـله‌ كوژرا

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك هاووڵاتییه‌كی كوردی شاره‌كه‌ به‌ ده‌سڕێژی گولـله‌ كوژرا.

ڕووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی له‌ شاری كه‌ركووك ڕوویداوه‌ و تێیدا ده‌سڕێژی گولـله‌ له‌ دوو هاووڵاتی كراوه‌، یه‌كێك له‌ هاووڵاتییه‌كان به‌ناوی شاخه‌وان جه‌عفه‌ر ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هاووڵاتییه‌كه‌ كه‌ به‌ شاخه‌ی جه‌عفه‌ر ناسراوه‌، كادیرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی كاری فرۆشتنی زه‌وی و زار ده‌كات.

جگه‌ له‌ كوژرانی شاخه‌وان جه‌عفه‌ر، هاووڵاتییه‌كی تریش به‌ناوی (عه‌لی ئه‌سعه‌د نادر) كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا چه‌ند گولـله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بوو و ئێستا باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.