Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:34

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له‌ عێراق ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای چه‌كدارانی داعشیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر كرد كه‌ ده‌ستی له‌ چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان هه‌بووه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ی داعش كه‌ به‌هۆكاری ئه‌منی ناوه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێو‌ ماڵێكدا له‌ شاری ڕومادی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباڕ قۆڵبه‌ستكراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رگری و كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكات.

سه‌ركرده‌كه‌ پێشتر به‌شداریی له‌ چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و به‌ ئامانجگرتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان كردووه‌ و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره‌تی ڕێكخراوی داعشی له‌ ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگای ئه‌نباڕی كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی داعش له‌ پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌ست پێ كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان له‌و پارێزگایه‌دا چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامدابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.