به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بن له دوێنێ و ڕۆژانی ڕابردوو.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پێشبینیش ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما هه‌مان تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.