سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت دووباره به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مه‌ش دوای بڕیاره‌كه‌ی سعوودییه و ڕووسیا هات كه بڕیاریانداوه تا كۆتایی مانگی داهاتوو ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برینت 30 سه‌نت دۆلاری هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رز بووه‌وه، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 85.44 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك 36 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبووه و ئێستا به 81.90 دۆلاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بووه و هه‌ر به‌رمیلێك به شه‌ش قۆناغ چه‌ند دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی هاتۆته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.