Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:51

به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو پیاو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی دوو پیاو له‌ نزیك گوندی چاووگ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر هۆكاری كوشتنیان ده‌ست پێ كردووه‌.

ئه‌و دوو پیاوه‌ی كوژراون ناویان جه‌لال غه‌فوور ته‌مه‌ن 55 ساڵ و ڕێبه‌ر محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ و هه‌ردووكیان خانه‌نشینن، هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی وه‌رزش و شاخه‌وانی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ ماڵ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ته‌رمی هه‌ردوو پیاوه‌كه‌ ئاسه‌واری گولـله‌ به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌‌ دیاره‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌ و تا ئێستا هۆكاری كوژرانیان نه‌زانراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.