سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له شاخی گه‌لی عه‌لی به‌گ هه‌ڵدێراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
گه‌نجه‌كه ناوی (هێمن مه‌جید عه‌بدولحه‌مید)ـه و له‌دایكبووی ساڵی 1992ـه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری بۆ گه‌شتكردن چووته گه‌لی عه‌لی به‌گ، له كانی ماران له گه‌لی عه‌لی به‌گ له شاخ هه‌ڵدێراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: دوای گەیشتنی تیمەکانمان به شوێنی ڕووداوه‌كه، بەداخەوە دەرکەوت كه ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا تەرمی گه‌نجه‌كه لەلایەن تیمەکانی به‌رگریی شارستانی سۆران دەرهێنراوه و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پزیشکی دادی سۆران كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.