Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:19

به‌مشه‌وه‌ زاوایه‌ك هاوسه‌ر و خه‌زووری كوشت

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ شاری كه‌ركووك زاوایه‌ك‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ماڵی خه‌زووری و هاوسه‌ر و خه‌زووری كوشت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركووك به‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه‌ی شاری كه‌ركووك ڕووی دا و تییدا زاوایه‌ك هاوسه‌ر و خه‌زووی كوشت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، زاوایه‌كه‌ ناوی هاوڕێیه‌ و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چۆته‌ سه‌ر ماڵێ خه‌زووری و ته‌قه‌ی لێیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كان هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (فێنك ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 33 ساڵ) و خه‌زووری به‌ناوی (ئه‌حمه‌د عه‌باس محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 59 ساڵ) كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ كوژرانی هاوسه‌ر و خزووری، تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌روه‌ها خه‌سووشی به‌ناوی شلێر ساڵح ئه‌حمه‌د و برایه‌كی هاوسه‌ریشی به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌باس بریندار كردووه‌.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.