Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:30

ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پاڵاوگه‌كه‌ی خه‌بات كۆنتڕۆڵ كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌مشه‌و له‌ پاڵاوگه‌یه‌ك له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كه‌وتبووه‌وه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنتڕۆڵ كرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگریی شارستانی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگر له‌ دوو كۆگای پاڵاوگه‌ی حه‌ریر ئۆیل له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كه‌وتبووه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئاگره‌كه‌، دوو كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام برینی هه‌ردووكیان سووكه‌ و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی سارێژ له‌ خه‌بات كراون.

به‌رگریی شارستانی خه‌بات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و ئێستا هیچ ئاگر و مه‌ترسییه‌ك نه‌ماوه‌.

خه‌بات / سالار نامیق

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.