بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕیارێكی نوێ، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی داده‌به‌زێت.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سێ پۆلی تری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو درا كه تایبه‌تن به فرۆشتنی دۆلار بۆ گه‌شتیاران و ده‌توانن به‌شداریی له زیادكردنی كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنیدا بكه‌ن.
بڵاویشی كرده‌وه: پێشنیارێكی نوێش بۆ هاورده‌كردنی كاڵای هاورده‌كراو له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌یه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م بڕیارانه و چه‌ند بڕیارێكی تریش، واده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق دابه‌زێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر بۆ كڕین 150 هه‌زار و 500 دینار بووه، بۆ فرۆشتنیش 151 هه‌زار و 250 دینار بووه.
بانكەكە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: بانكی ناوەندیی عێراق كاراكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر لە مامەڵەكردن بە دراوی دۆلار بێبەش بوون، كۆمپانیاكانیش دەكەونە پارێزگاكانی (نەینەوا، ئەنبار، كەركووك، سەڵاحەددین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.