به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌دا داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد سبه‌ی هه‌ینی به‌هیچ شێوه‌یه‌كی نزیكی ده‌ربه‌ندی ڕانیه نه‌كه‌ون.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه: داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکه‌ین سبەینێ هەینی بەتایبەتی و ڕۆژانی تریش بەهیچ شێوەیەک ڕوو نەکەنە دەربەندی ڕانییە بە دیاریکراوی نزیک پردی دەربەند بە مەبەستی مەلەکردن و ڕاوی ماسی تا نەبنە ئاستنەنگ بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی کە بەدوای تەرمی هاووڵاتی (محه‌مه‌د مسته‌فا) لەدایک بووی ساڵی 1985 دانیشتووی هەولێر دەگەڕێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه، داواکەمان هاوکاتە لەگەڵ پاراستنی گیانی هەموولایەک و هاوکاریکردنی تیمەکانی غەواسی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.