Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:36

لیستی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م لیستی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كراوه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش كردووه‌.

له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، (كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیندانییه‌ سیاسییه‌كان، دیوانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و لیواكان)، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌میش هه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌كانی 70 و 80 و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

لیسته‌كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی تا رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ خانه‌نشینانی شارستانی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: کاتژمێر (9:30) به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی (598) ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کرا، دواتریش بڕه‌ پاره‌كه‌ ڕەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە.

ڕاشیگه‌یاند: هەر ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕادەگەیەنرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەو کورتهێنانەی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوه‌.

هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 940 ملیار دینارە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاربردن و دامودەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.