گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌فه‌رمی د. حه‌مدی شه‌نگالی بۆ پۆستی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ دیاری كرا و ده‌ستبه‌كار بوو.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: بە پێی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاری کرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕەزامەندی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر بۆ هەمان مەبەست، وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە کار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.