Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 23:48

خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ سنووری پارێزگای به‌سڕه‌ به‌هۆی نه‌بوون و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ده‌ست پێ كرد.

خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ شارۆچه‌كی ئه‌بی خه‌سیب له‌ باشووری به‌سڕه‌ ئه‌نجامدرا و تێیدا ده‌یان هاووڵاتی ناوچه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوون و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌یان گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نزیكترین كاتدا وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه‌، ڕێگه‌ی به‌سڕه‌ - فاو به‌ڕووی هاتوچۆ و بازرگانی داده‌خه‌ن.

هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه‌ داوای باشتركردنی دۆخی شاره‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.