Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 00:00

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ڤيلـله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا و باڵیۆز ڤاریۆلا، بەتایبەتی بۆ هەوڵ و کارەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا لە ماوەی کارکردنیدا، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکار و هەماهەنگیی بەردەوام و بەهێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەگەڵ باڵیۆزخانە و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.