Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:39

له‌ هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ 7 به‌نزینخانه‌ داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپه‌وه‌ 7 به‌نزینخانه‌یان سزاداوه‌ و  داخستووه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان (7) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەشاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: سزادانی ئه‌و 7 به‌نزینخانه‌یه‌ لە کۆی (50) وێستگە دێت كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 29/7/2023 تا 3/8/2023 پشکنینیان بۆ کراوە.

قایمقامی هه‌ولێر ناوی ئه‌و 7 به‌نزینخانه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ سزادراون و ناوه‌كانیان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌:-

- وێستگەی هێمن

-  وێستگەی هاونیشتمان

- وێستگەی ڕەوەند

- وێستگەی دڵنیا

- وێستگەی گارە

- وێستگەی پەیام

- وێستگەی ماردین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.