Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:15

لە مەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بەرێگای ئەلیكتڕۆنییەوە سكاڵا تۆمار بكەن

ئەو پڕۆژەیە بیرۆكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە
کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 ، د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ،كردنەوە و خستنەكاری سیستەمی ئەلكترۆنی بۆ تۆماركردنی سكاڵای هاووڵاتیانی ڕاگەیاند .
د.ئومێد سەباح، ڕایگەیاند:"ئەو پڕۆژەیە بیرۆكەی مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەسەر راسپاردەی جەنابیان پڕۆژەكە ئەنجامدراوە، ئەوەش هەنگاوێكی دیكەی بە ئەلیكترۆنی كردنی حكومەتە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و زیاتر نزیك بوونەوەی هاووڵاتی و دامەزراوەكان لە یەكتری.
 د. ئومێد سەباح گوتیشی:، لەمەودوا هاووڵاتیان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەتوانن سكاڵاكانیان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بگەیەنە لایەنی پەیوەندیدار.
 هەروەها سوپاسی فەرمانگەی تەكنەڵۆجیا و زانیاری و فەرمانگەی یاسایی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران كرد، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ دامەزراندنی ئەم سیستەمە، دواتر وەك تاقیكردنەوە بە شێوەی كرداری سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوەكانی تۆماركردنی سكاڵای جێبەجێ كرد.
لەلای خۆشیانەوە، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی سوپاسی سەرۆكی دیوانیان كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ سەرخستن و باشتر بەرێوەچوونی كارەكانیان.
بەجێگەیاندنی ئەو پڕۆژەشیان بە جێبەجێكردنی دروشمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانا، كە هاووڵاتیان چەقی گرنگیدانی حكومەتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.