حه‌وت تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی ماتۆرسكیل ده‌ستگیركران و راگه‌یاندراو بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 3ی8ی2023، عەقیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه، دوای سکاڵای چەند هاوڵاتیەک و وەرگرتنی زانیاری و سودبینین لەکامێرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان حەوت تۆمەتباریان بەتۆمەتی دزینی ماتوورسکیل دەستگیرکرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کە بەوتەی خۆیان پێنج ماتوورسکیلیان لە قەزای کەلار و شاری سلێمانی دزیوەو دواتر فرۆشتویانە،
سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی قەزای کەلارن
عەقیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
گه‌رمیان.. حەوت تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.