لیوا عومەر میرخان ژاژوكی، فەرماندەیەكی دیار لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
بەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن كەسایەتی دەڤەری بارزان و پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەرو هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر و قارەمانی ڕۆژانی تەنگانە لیوا(عومەر میرخان ژاژوكی ــ شێروانی) فەرماندەی دیار لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین و فەرماندەی داعش بەزین، دوای مانەوەی لە ژێر چاودیری چڕی پزیشكی، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
لیوا(عومەر میرخان ژاژوكی ــ شێروانی) 5 جار لە ژیانی پێشمەرگایەتی بە سەختی بریندار كراوەو كۆڵنەدەر و تێكۆشەری ڕێبازی بارزانیی نەمربووە.
دوو برای هەڤاڵی بارزانیی نەمر بوون بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران و خاوەن دوو برای شەهید و خاوەن ئامۆز و برازا و خوارزا و كەسوكاری شەهیدە.
لیوا عومەر میرخان ژاژوكی بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.