Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:15

بانكی ناوەندی عێراق هەنگاوێكی دیكەی بۆ  دابەزینی نرخی دۆلار گرتەبەر

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی كاراكردنەوەی چەند كۆمپانیایەكی دیكەی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر مامەڵەكردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەكرابوو.
بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: بانكی ناوەندی عێراق كاراكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر لە مامەڵەكردن بە دراوی دۆلار بێبەش بوون .
روونیشیكردەوە،كۆمپانیاكانیش دەكەونە پارێزگاكانی (نەینەوا، ئەنبار، كەركوك، سەڵاحەددین)، كە بە هۆی هەلومەرج و ڕووداوە ئەمنییەكان، ڕێگرییان لێكرابوو لەو پارێزگایانە كاربكەن.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار.
لەلایەكی دیكەوە بانكی ناوەندی عێراق بەیاننامەیەكی نوێی سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بڵاوكردەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد ئەو پلاتفۆرم و ماڵپەڕانە ڕابگرن كە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو ڕادەگەیەنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.