Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:15

وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه‌. 
 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، 
کاتژمێر 9:30ی به‌یانی ڕۆژی پێنج شەممە3ی8ی2023، بڕی  598  ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق  ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بەوەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە.      
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه‌، هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.    
  له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌،  بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەحکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.        
 وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە 1 ترلیۆن 384 ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە.        
 له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو 1 ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.