Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:42

پاله‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


پاله‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بۆ منداڵان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان پاله‌وانێیه‌تی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  پاله‌وانێتییه‌كه‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی، سبه‌ی هه‌ینی4ی8ی2023، له‌ هۆڵی یانه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ به‌شداری 30  یانه‌ له‌پارێزگاكانی هه‌رێم دێته‌ ئه‌نجامدان و له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.